ئاسایشی سلێمانی: حەوت کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە سزا دران


وێستگەنیوز-

بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت کەسی بەتۆمەتی بەکارهینانی مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز ناردوە ڕایگەیاندوە "له‌ درێژه‌ی‌ كارو چالاكیه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ , به‌مه‌به‌ستی‌ نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی‌ پێكردنی‌ هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی‌ نایاسایی , هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی‌ 15/7/2018 تا ڕۆژی‌ 4/12/2018 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ، له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ حه‌وت كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی‌ ( 14 مخدرات ) ، له‌لایه‌ن دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ سلێمانی‌ /2 ".

ئاسایشی سلێمانی رونیکردووەتەوە "ڕۆژانی‌ 11/3/2019 و 24/3/2019 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌:

تاوانباران...

1- (ك ، س ، م) له‌دایك بوی‌ ساڵی‌ ( 1983 ) ڕه‌گه‌زی‌ ( نێر ) ، پیشه‌ی‌ كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌ (6)مانگ ، غرامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

2- ( ر ، خ ، ع) له‌دایك بوی‌ ساڵی‌ ( 1973 ) ڕه‌گه‌زی‌ ( نێر ) ، پیشه‌ی‌ كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌ (8)مانگ ، غرامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

3- ( ز ، م ، ت) له‌دایك بوی‌ ساڵی‌ ( 1991 ) ڕه‌گه‌زی‌ ( نێر ) ، پیشه‌ی‌ كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌ (1)ساڵ ، غرامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

4- (ت ، غ ، ح) له‌دایك بوی‌ ساڵی‌ ( 1974 ) ڕه‌گه‌زی‌ ( نێر ) ، پیشه‌ی‌ كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌ (1)ساڵ و (6)مانگ ، غرامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

5- ( م ، ج ، ع) له‌دایك بوی‌ ساڵی‌ ( 1983 ) ڕه‌گه‌زی‌ ( نێر ) ، پیشه‌ی‌ كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌ (8)مانگ ، غرامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

6- ( هـ ، م ، ح) له‌دایك بوی‌ ساڵی‌ ( 1994 ) ڕه‌گه‌زی‌ ( نێر ) ، پیشه‌ی‌ كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌ (8)مانگ، غرامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

7- (چ ، س ، خ) له‌دایك بوی‌ ساڵی‌ ( 1993 ) ڕه‌گه‌زی‌ ( نێر ) ، پیشه‌ی‌ كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی‌ (1)ساڵ ، غرامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

هـ ـ ب



PM:12:22:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو