ئیلیسا له‌سه‌ر فه‌له‌ستین هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز ـ
خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی ئیلیسا به توندی رووبه‌ڕووی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل بووه‌وه كه له‌سه‌ر نووسینێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌رباره‌ی فه‌له‌ستین كۆمێنتی دابوو.
دوای هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین، ئیلیسا خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "خاكی فه‌له‌ستین به‌شێنه‌یی له‌ناوده‌چێت و ئێمه‌ش ته‌ماشاده‌كه‌ین، چ یاسا و شه‌رعێك رێگه ده‌دات ئه‌و خاكه له خاكی ئاشتییه‌وه بگۆڕێت بۆ خاكی جه‌نگ".
لای خۆیه‌وه ئه‌فیخای ئه‌درعی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له كۆمێنتێكدا له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌ی ئیلیسا، نووسی: "به‌ڵێ حه‌ماس له‌و بارودۆخه ئازاربه‌خشه به‌رپرسه، وێنه‌ی ئه‌و خانووه‌ی شارۆچكه‌كه‌ی ئیسرائیل كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه هێرشی مووشه‌كی تیرۆریستی كرایه‌سه‌ر باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی و قێزه‌ونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه به‌ره‌و توندوتیژی زیاتر ده‌بات".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌ی له هه‌ژماره‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرد و وه‌ڵامی دایه‌وه و وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلی به "داگیركه‌ری بێ ئابڕوو" وه‌سف كرد و بلۆكیشی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر نه‌توانێت له هه‌ژماره‌كه‌ی شت بنووسێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئیلیسا له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه پێشوازی لێكرا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ستایشی زۆر كرا.
AM:11:25:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت