سێ ژن و منداڵێكی ساوا له ده‌ریای ئیجه خنكان
دەریای ئیجە
وێستگه نیوز ـ
چوار كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان خنكان، كه یه‌كێك له قوربانیان منداڵێكی ساوا بووه.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه ده‌ریاییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئازاری 2019، له سنووره ده‌ریاییه‌كانی شاری چاناككاڵه، به‌له‌مێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری قاچاخ، كه 15 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌خۆگرتبوو، له ده‌ریای ئیجه ژێرئاوكه‌وت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: به‌هۆی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌وه سێ ئافره‌ت و منداڵێكی ساوا خنكان، ته‌رمی یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك هاتووه: كۆچبه‌ره‌كان كه چوار كه‌سیان ئێرانی و 11 كه‌سیان ئه‌فغانی بوون، بۆ گه‌یشتن به‌دوورگه‌كانی میدیللی له یۆنان، له نیمچه دوورگه‌ی ئایڤاجیك له رێگه‌ی ده‌ریای ئیجه‌وه به رێكه‌وتبوون، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وت.
هه‌روه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه: تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه ده‌ریاییه‌كان له دوا ساتدا توانییان رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام چوار له كۆچبه‌ره ئه‌فغانییه‌كان خنكان.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه ده‌ریاییه‌كانی توركیا دوو قاچاخچی ده‌ستگیركرد و كۆچبه‌ره‌كانیش دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان، راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كران.
هــ. ر
AM:10:46:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت