ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته روسیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دایه هاوتا روسییه‌كه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانی روسیا له ڤه‌نزه‌وێلا ده‌سه‌وسان نابێت.
رۆژی دووشه‌ممه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سێرگی لافرۆف هاوتا روسییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "ده‌ستوه‌ردانی به‌رده‌وامی سه‌ربازی روسیا بۆ پشتیوانی رژێمی ناشه‌رعی نیكۆلاس مادۆرۆ له ڤه‌نزه‌وێلا نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی ئه‌و وڵاته درێژه‌پێده‌دات كه زۆرینه‌یان پشتیوانی خوان گایدۆ سه‌رۆكی كاتی ده‌كه‌ن"، كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و زیاتر له 50 وڵاتی تره‌وه دانی پێدا نراوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له روسیا كرد كه ده‌ستبه‌رداری ره‌فتاری نابنیاتنه‌رانی بێت و بچێته ریزی زۆرینه‌ی وڵاتانی خۆئاواوه كه ده‌یانه‌وێت گه‌لی ڤه‌نزه‌وێلا ئاینده‌یه‌كی باشی هه‌بێت.
له 23ی كانوونی دووه‌می رابردوودا خوان گایدۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزه‌وێلا خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو كانگ، ڤه‌نزه‌وێلا به‌ده‌ست گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌وه له مێژووی خۆیدا ده‌ناڵێت كه بارودۆخی ئابووری و دارایی هه‌ره‌سی هێناوه و ماده خۆراكییه‌كان و ده‌رمان زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا نیكۆلاس مادۆرۆ له‌لایه‌ن روسیا و چینه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو پشتگیری ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:49:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت