سوپای ئیسرائیل گرته‌ی ڤیدیۆیی خاپووركردنی باره‌گایه‌كی حه‌ماسی له غه‌ززه بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین، سوپای ئیسرائیل گرته‌ی ڤیدیۆیی خاپووركردنی باره‌گایه‌كی حه‌ماسی بڵاوكرده‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه سوپای ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ساتی بۆردوومانكردن و خاپووركردنی باره‌گایه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌بره‌ی كه‌رتی غه‌ززه.
له وه‌ڵامی هه‌ڵدانی مووشه‌كێك به‌ره‌و باكووری شاری ته‌لئه‌بیب كه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وت و به‌هۆیه‌وه ماڵێك خاپوور بوو و حه‌وت كه‌سیش برینداربوون، سوپای ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆسه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستی پێكرد.
سه‌رچاوه: RT
AM:09:08:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت