تورکیا بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی جۆلانەوە بەتوندی ئیدانە دەکات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمریکا دەکات دەربارەی جۆلان و بەداگیرکاری لەقەڵەم دەدات.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "بڕیاری ناساندنی بەرزاییەکانی جۆلان وەک سەروەری ئیسرائیل لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە بەتوندی ئیدانە دەکەین".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە "ئەو بڕیارە، بۆ وڵاتەکەمان و ئەندامانی خاوەن بەرپرسیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھیچ شەرعیەتێکی نییە".

هاوکات مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندوە "ئەمریکا جارێکی دیکە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێڵکردووە و ئەم بڕیارە ھەرگیز شەرعییەت بە داگیرکاری ئیسرائیل نادات".

چاوشئۆغڵو ئەوەشی وتوە "ئەو بە پێچەوانەوە، رێگری‌ لە هەوڵەکانی‌ ئاشتی‌ لە رۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست دەکات و گرژی‌ لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دوشەممە لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا کەلەنێوان دۆناڵد ترامپ و بنیامین نەتانیاهۆ بەڕێوەچو، بەفەرمی سەرۆکی ئەمریکا ناوچەی بەرزاییەکانی جۆلانی بەخاکی ئیسرائیل ناساند.

هـ ـ ب


AM:08:47:26/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو