ژماره‌ی قوربانییانی لافاوه‌كه‌ی شیراز به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوز –
ژماره‌ی قوربانییانه‌ی لافاوه‌كه‌ی شاری شیرازی باشووری ئێران به‌رزبووه‌وه بۆ 18 كوژرا و 94 بریندار.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران له زاری بیر حسێن كۆلیۆند سه‌رۆكی ده‌زگای فریاكه‌وتنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری شیراز 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 94ی تریش برینداربوون.
بیر حسێن كۆلیۆند وتی: "له ئێستادا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی به‌هاناوه‌چووانی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ن".
لای خۆیه‌وه عینایه‌ت الله ره‌حیمی پارێزگاری شاری فارس رایگه‌یاند كه به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕۆه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شیراز لافاو دروست بووه و له ئێستادا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ كراوه.
هاوكات ئیسماعیل نه‌جار سه‌رۆكی رێكخراوی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان رایگه‌یاند كه به‌هۆی بارانبارینی شه‌وی رابردوووه له 25 ناوچه‌ی شاری شیراز لافاو دروست بووه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێرانیش بڵاویكرده‌وه كه به هۆی بارانی زۆره‌وه له شه‌قامی قورئانی كه‌ریم له شاری شیراز، لافاو ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی راپێچكردووه.
نادر ره‌حمانی سه‌رۆكی ناوه‌ندی زانیاری و هاتووچۆی ئاسایشی ئێران، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی ISNA رایگه‌یاند كه له شه‌قامی قورئانی كه‌ریم، زیاتر له 200 ئۆتۆمبێل به هۆی لافاوه‌وه تێك‌شكاون.
PM:10:33:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت