پیاوی موعجیزه
وێستگه نیوزـ
مرۆڤ هه‌لی گه‌ڕانه‌وه بۆژیانی هه‌بێت له‌دوای مردن، وه‌ك ئه‌وه وایه تازه له‌دایكبوبێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بیر و هزرشی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.
ئه‌مه له نامه‌به‌رێكی به‌ریتانیی به ره‌چه‌ڵه‌ك پرتوگالی به‌ناوی خوا‌و ئۆرۆخۆ رویدا كه ته‌مه‌نی 38 ساڵه و وه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگر كاری ده‌كرد، له‌كاتی گه‌یاندنی هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ناوی گرازیل بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی، له‌پڕ چاوی ره‌شایی تێدا نه‌ما و هه‌ردوو ده‌ستیشی به سوكانی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه ره‌ق بوون، خوا‌و بۆماوه‌ی سێ كاتژمێر مرد و دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆناو ژیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یڵ، له‌وكاته‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی مۆبایله‌كه‌ی خستوه‌ته ناو ده‌می مێرده‌كه‌ی (له‌نێوان زمان و پوكیدا) بۆئه‌وه‌ی زمانی هه‌ڵنه‌گه‌ڕێته‌وه و بیخنكێنێت، ئینجا په‌یوه‌ندیی به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتنه‌وه كردوه، دوای گه‌یشتنی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی، وتراوه كه دڵی ئه‌و پیاوه وه‌ستاوه و به‌په‌له بردیان نه‌خۆشخانه، دوای شه‌ش كاتژمێر هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی، به‌ڵام خوا‌و له 18ی نیسانی 2009 گیانی له‌ده‌ستدا و پزیشكه‌كان مردنی ئه‌و پیاوه‌یان راگه‌یاند و ژنه‌كه‌شی كه‌سوكاری مێرده‌كه‌ی له پرتوگال ئاگادار كرده‌وه.
له‌وكاته‌دا كه په‌رستاره‌كان ته‌رمه‌كه‌یان به‌ره‌و توێكاری ده‌برد، تێبینیی ئه‌وه‌یان كرد خوا‌و ده‌ستی ده‌جوڵێنی، ئه‌وانیش پزیشكه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه، پزیشك وتی كه سوڕی خوێنی بۆ هاتوه‌ته‌وه و دڵیشی كه‌وتوه‌ته‌وه‌كار.
پزیشكه‌كان شتێكی ناخۆشیان ئاشكراكرد و وتیان بۆ ماوه‌ی 21 خوله‌ك ئۆكسجین بۆ مێشكی خوا‌و نه‌چووه و ره‌نگه ئه‌وه‌ش زیانی زۆری پێگه‌یاندبێت و نه‌توانێت وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی هه‌ستێته‌وه، بۆیه ئه‌و پیاوه بۆماوه‌ی 3 رۆژ كه‌وته غه‌یبوبه، به‌ڵام له‌پڕ خوا‌و هۆشی به‌به‌رهاته‌وه، له‌وكاته‌شدا پزشكه‌كان ناویان نا "پیاوی موعجیزه" چونكه هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه به‌لایانه‌وه وه‌ك موعجیزه وابوو.
پزیشكه‌كان پیاوه‌كیان برده ژورێكی تایبه‌ت و تێبینیان كرد كه بیر و هزری شێواوه و تاوانی مێشكی كه‌مبوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی كه‌سێكی شێواوی ونبووه.
دوای دوو هه‌فته، باری ته‌ندروستیی خوا‌و زۆر به‌ره‌و باشی رۆیشت، كابرا هه‌ستایه‌وه و به‌پێی خۆی چوه‌وه سه‌ركاركردن و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی نه‌ما و ئه‌مجاره وه‌ك نامه‌به‌ر ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبونی 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه كوشنده‌یه، خوا‌و بڕیاریدا ئه‌و ئه‌زمونه‌ی بۆ كه‌سانی دیكه باس بكات و پێیان بڵێت كه ده‌بێت هیوایان به‌ژیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆژیان و ئێستاش وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌یدا ده‌ژی و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێكیش پشكنینی پزیشكی ده‌كات و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی نییه.
خوا‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا هات هه‌موو ژیان و ئه‌وله‌ویاته‌كانی گۆڕیوه، ئێستا به‌جوانتر له‌ژیان ده‌ڕوانێت و هه‌موو رۆژێك بۆ ئه‌و رۆژه ده‌ژی كه تیایدایه، پزیشكه‌كانیش پێیان وتوه كه تائێستا نازانن هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه هه‌ر له مردن و هه‌ر له زیندوبونه‌وه‌كه‌ی چی بووه.
سه‌باره‌ت به پزیشكه‌كانیش هێشتا به‌لایانه‌وه سه‌یره و خوا‌و به "پیاوی موعجیزه" ناوده‌به‌ن، چونكه به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵ و مێشكی هیچ زیانێكی پێ بگات، له مردنه‌وه بۆ ژیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له جارانیش باشتره.
PM:08:56:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت