سه‌ره‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تێكی تر یه‌ك مانگ پێشده‌خرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد كه به‌هۆیه‌وه سه‌ره‌موچه‌یان یه‌ك مانگ پێشده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئازاری 2019 د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت به نووسراوی ژماره 1181 بڕیاری دا به "پێدانی سوپاس و پێ‌زانین به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت له دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و په‌یمانگا و سه‌نته‌ر و خانه و دایه‌نگه و شه‌ڵته‌ره‌كان كه له ماوه‌ی رابردوودا به رێكوپێكی و دڵسۆزی ده‌وام و كاریان كردووه".
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا مۆڵه‌تی 3 مانگ و زیاتریان وه‌رگرتووه".
به پێی بڕیاره‌كه سه‌ره‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ك مانگ پێشده‌كه‌وێت.
پێشتریش د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید كه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌زیری ته‌ندروستییه سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد كه به‌هۆیه‌وه موچه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یه‌ك مانگ پێشخستنیان بۆ ده‌كرێت.
PM:07:55:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 25448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت