منداڵێكی ره‌شپێست له ژن و پیاوێكی سپی پێست شه‌ڕی لێكهوتهوه
وێنە-گێتی وەک نمونە وەرگیراوە
وێستگه نیوزـ
ژن و مێردێكی ئیسپانیی سپی پێست، منداڵێکی رەشپێستیان بوو، بەوهۆیەشەوە له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته بوو به شه‌ڕیان و ئه‌میان ده‌ڵێت ناپاكیت لێكردوم و ئه‌ویشیان ده‌ڵێت خه‌تای تۆیه قاوه‌ت زۆر خواردوەتەوە.
ژنه ئیسپانییه‌كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زانكۆی ڤاله‌نسیا له‌سه‌ر منداڵه‌كه بووه به شه‌ڕیان، هه‌ر له‌وێش ژنه‌كه ژنه‌كه مێرده‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه ئالوده‌ی قاوه خواردنه‌وه بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه منداڵه‌كه‌یان ره‌شپێست ده‌رچێت.
ژن و مێرده‌كه مشتومڕێكی زۆریان له‌سه‌ر هۆكاره‌كه كرد و پێیان سه‌یر بوو كه خۆیان سپی پێستن و منداڵه‌كه‌شیان ره‌شپێست ده‌رچووه، دواتر پیاوه‌كه به ژنه‌كه‌ی وت: "من ره‌گه‌زپه‌رست نیم، گرنگ نییه به‌لامه‌وه ره‌نگی پێستی منداڵه‌كه‌م چۆنه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت تۆ ناپاكیت لێكردوم ده‌بێت پشكنینی باوكایه‌تی بكه‌م".
ژنه نه‌یهێشت مێرده‌كه‌ی قسه‌كه‌ی ته‌واو بكات و یه‌كسه‌ر وتی: "هیچ شتێك ئه‌م منداڵه‌ی ره‌ش نه‌كردوه جگه‌له‌و قاوه خواردنه‌وه‌یه‌ی تۆ نه‌بێت كه هه‌موو رۆژێك سه‌رت تێكردوه، من ناپاكیم لێ نه‌كردوی، به‌ڵام شه‌و و رۆژ و هه‌موو سه‌عاتێك تۆ قاوه ههڵدهقوڕێنی، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه هۆكاره بۆ ئه‌مه".
پیاوه‌كه كه‌مێك وه‌ستا و باوه‌ڕی به قسه‌ی ژنه‌كه‌ی كرد و وتی: "هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌م، چونكه گومان هه‌بوو ناپاكیت لێ كردبێتم، راسته به‌مدواییه من قاوه زۆر ده‌خۆمه‌وه ئه‌مه به‌هه‌ر جۆرێك بوبێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر منداڵه‌كه هه‌بووه، من متمانه‌م به ژنه‌كه‌م هه‌یه و پشكنینی باوكایه‌تی ناكه‌م".
PM:04:02:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت