نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئازاری 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 310 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج وتی: "له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به حه‌واڵه به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 327 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 9 هه‌زار و 250 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 9 هه‌زار و 250 دینار بوو.
PM:03:19:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت