گەرمیان.. پردێک بەهۆی لافاوەوە ڕوخا
وێستگەنیوز-
پردێک لەسنوری ئیداری گەرمیان بەهۆی باران بارینی زۆر و لافاوەوە ڕوخا.
رائید کارزان مەجید وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی "ئەمڕۆ دوشەممە پردی ده ره دۆین لەسەر رێگای کەلار سلێمانی به هۆی لافاووەوه ڕوخاوە".
کارزان مەجید ئاماژەی بەوەشداوە "لەئێستاداهاتوچۆکردن لەو پردەوە ڕاگیراوە و بۆ هاتوچۆ کردن له سلێمانی بۆ گه رمیان ڕێگه ی بناری به مۆ بەکاردێنێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش بەهۆی بارانبارینەوە بەشێک لەو پردە ڕووخا و دواتر بە شیوەیەکی کاتی چاککرایەوە و نوێژەنی تەواوەتی پردەکە نەکرایەوە.
شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شارو شارۆچکە لافاو دروستبووە و ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە و گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە .
هـ ـ ب
AM:11:26:25/03/2019
ئهم بابهته 2140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت