بەھۆی لافاوەوە منداڵێک لە واست خنکا


وێستگه‌ نیوز ـ
بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی چەند ناوچەیەکی عیراقی گرتوه‌تەوە، منداڵێک لە پارێزگای واست گیانی لەدەستدا.


سەرچاوەیەک لە پارێزگای واست ئاشکرایکردووە، بەھۆی به‌رده‌وامی بارانبارین و ئەو لافاوەی لە پارێزگاکەدا دروستبووە، منداڵێک گیانی لەدەستداوە، پارێزگاری واستیش باری نائاسایی راگەیاندووە و ھەندێک لە گوندەکانی سەر بە پارێزگاکەش کە ھاوسنوری ئێرانن چۆڵکراون، لە پارێزگای بابل و چەند ناوچەیەکی تریش دەوامی رەسمی راگیراوە.

شانەی قەیرانەکانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش ھۆشداری داوە پارێزگاکانی دیالە و واست و کەرکوک و بەغدا و چەند ناوچەیەکی باشوری عیراق کاریگەر دەبن بەو شەپۆلی لافاوەی روو لە عیراق دەکات و پێدەچێت لە ھەندێک ناوچە پێویست بکات باری نائاسایی رابگەیەندرێت.

هــ. ر


AM:11:18:25/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 9972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو