نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی یه‌كێتی و پارتی


وێستگه‌ نیوز ـ

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ لە پیرمام به‌رێوه‌چوو، پارتی رازیبووه‌ كه‌ جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێم بدات بە‌ یه‌كێتی، به‌و مه‌رجه‌ی ناوی جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌بێت ته‌نها جێگرێك بێت بۆ كاروبارێكی دیاریكراو.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو پاتی دیموكراتی كوردستان به‌ كه‌ناڵی (وار میدیا رایگه‌یاندوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پارتی رازیبوه‌ جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بدرێته‌ یه‌كێتی به‌و مه‌رجه‌ی ناوی جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌ر جێگرێك بێت بۆ كاروبارێكی دیاریكراو.

ئەو سه‌رچاوه‌یەی ناو پاتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا یه‌كێتی سوربوه‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆی و داوای پۆسته‌كانی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زراره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه‌.

بریار وایه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ جارێكی تر یه‌كێتی و پارتی له‌ دوكان كۆببنه‌وه‌، یه‌كێتی چاوه‌رێی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ پرسی داواکاریەکانی لە  کابینەی نوێی حکومەت یه‌كلابكاته‌وه‌.

شاندی دانوستانکاری یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتوون تا كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ بەرێوەنەچێت، هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرێت.

زیاتر لە 170 رۆژە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهاتووە، هۆکاری‌ سەرەکیش رێککنەکەوتنی لایەنە پێکهێنەرەکانی‌ حکومەتی‌ داهاتووی‌ هەرێمە لەسەر چۆنیەتی‌ دابەشکردنی‌ پۆستەکانی‌ حکومەت و سەرۆکایەتی‌ هەرێم و پەرلەمان و دامودەزگاکانی‌ دیکە به‌ تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی.

هــ. ر


AM:10:30:25/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 18540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو