"تیمساحەکەی میسان" بۆ دەرهێنانی تەرمی خنکاوەکان گەشتە موسڵ
تالب ئەحمەد جاسمە
وێستگه نیوز ـ
پیاوێکی دانیشتوی پارێزگای میسانی باشوری عیراق کە لەبەر شارەزایی لە بواری غەواسیدا نازناوی تیمساحەکەی میسانی وەرگرتووە، هاتووهتە موسڵ تا تەرمی خنکاوەکانی رووداوەکەی موسڵ بدۆزێتەوە.
ئەو پیاوە ناوی تالب ئەحمەد جاسمە و شەوی رابردوو گەیشتووەتە موسڵ تا ئەو تەرمانەی ماوەن لە ژێر ئاو دەریبھێنێت.
ههروهك ئێن ئاڕ تی بڵاویكردووهتهوه: ئەو پیاوە پیشەی سەرەکی ئەفسەرە بە پلەی موقەدەم لە ھێزی بەرپەچدانەوەی خێرایە لە سوپای عیراق، بەڵام باشترین غەواسە لە باشوری عیراق و ناسراوە بە تیمساحەکەی میسان پێشتر لە دەرھێنانی تەرمەکانی سپایکەر و تەرمەکانی پردی ئەئیمە زۆرترین تەرمی دەرھێناوە.
ئەوەشی وت، "تا ئێستا تالب ئەحمەد دەیان خەڵات و دەستخۆشی لێکراوە لەلایەن رێکخراوەکان و حکومەت و پۆلیسی دەریاوە و بۆ ئەکم کارەشی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی موسڵ کردووە ئاسانکاری بۆ بکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە رووداوی وەرگەڕانی قایەخەکەی میسردا زیاتر لە 120 کەس خنکان و دەیانی تریش بێ سەروشوێنن و تا ئێستا تەرمەکانیان دەرنەهێنراوە.
هــ. ر
AM:09:44:25/03/2019
ئهم بابهته 13180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت