بەوێنه.. گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی کۆمار لە ئیستەنبوڵ بەرێوەچوو
دیمەنی هەڵمەتی بانگەشەی هاوپەیمانی کۆمار لە ئیستەنبوڵ
وێستگه نیوز ـ
به‌به‌شداری زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س دوێنێ یه‌ك شه‌ممه، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی كۆمار لە ئیستەنبوڵ به‌رێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا پێكهێنراوه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند: به گوێره‌ی ئاماره ره‌سمیه‌كان زیاتر له ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س به‌شداری چالاكیه‌كه‌یانی كردووه.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كۆمار له مه‌یدانی یه‌نی قاپی له به‌شی ئه‌وروپای ئیسته‌نبوڵ به‌رێوه‌چوو، تیایدا هه‌ر یەک له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا و بیناڵی یه‌ڵدرم كانیدی هاوپه‌یمانی كۆماری بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ بەشداربوون.
ئیسته‌نبوڵ گه‌وره‌ترین پارێزگای توركیایه و بۆ هه‌ڵبژردنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو زیاتر له 11 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه کە دەکاتە 20% كۆی گشتی ده‌نگده‌رانی توركیا ، ئه‌وه‌ش وایكردوو هه‌موو پارته‌كان گرنگیه‌كی تایبه‌ت به‌و شاره بده‌ن.
هــ. ر
AM:09:20:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت