له چه‌مچه‌ماڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه نیوز -
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه له‌م شه‌وه‌وه مه‌ترسی لافاو و بارانی به‌خوڕ ده‌كرێت و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه "به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له‌م شه‌وه‌وه مه‌ترسی لافاو و بارانی به‌خوڕ ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ینه‌وه، له‌كاتی بوونی لافاو یان گیرانی باراناوه‌كانیان، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌ته‌له‌فونانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوون و هاوكاریكردنیان 07725274303 شوان نه‌صره‌دین، 07501183905 سیروان حه‌مه، 07718343040 ڕێبوار جه‌بار".
قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا ده‌بن".
وتیشی: "داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه سه‌ری مه‌نهۆڵه‌كانیان هه‌ڵده‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه و ئه‌گه‌ری لافاو".
پێشتریش قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه به پێی پێشبینیه‌كان له‌مشه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌هێز له ئارادایه و داوایان لێده‌كات ئاگادار و به ئاگابن.
PM:08:14:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 10880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت