عه‌شقه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان سه‌دام و هیتله‌ر و قه‌زافی
سەدام و هیتلەر و قەزافی
وێستگه نیوزـ
گۆڤارێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا خاڵێكی هاوبه‌شی نێوان سێ سه‌ركرده‌ی له‌ناوچوی جیهانی بڵاوكرده‌وه، ئه‌ویش عه‌شقی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه بووه بۆ "چه‌كی به ئاڵتون روپۆشكراو".
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست-ی ئه‌مریكا كه تایبه‌ته به بواری سه‌ربازی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی روخاوی سەربازیی عەرەب و جیهان (سه‌دام حسێن و هیته‌ر و موعه‌مه‌ر قه‌زافی) عاشقی چه‌كی به ئاڵتون روپۆشكراو بوون.
سه‌دام حسێن– عیراق
له راپۆرته‌كه‌دا گۆڤاره‌كه باسی له‌وه‌كردوه كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی 2003، سه‌ربازێكی ئه‌مریكا ویستویه‌تی چه‌ند پارچه چه‌كێكی تایبه‌ت به سه‌دام حسێن بباته‌وه بۆ ولایه‌تی جۆرجیا، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ له له‌نده‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، دواتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆیان ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م ئه‌و پارچه چه‌كانه ئاڵتونی بوون و به ئاڵتون روپۆش كرابوون.
موعه‌مه‌ر قه‌زافی - لیبیا
دوای هه‌شت ساڵ له‌و روداوه، ئۆپۆزسیۆنی لیبیا كێوماڵی پاشماوه‌ی كۆشكه‌كانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كوژراوی لیبیایان ده‌كرد، له‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كی به ئاڵتون روپۆشكراویان دۆزییه‌وه، یه‌كێك له‌و پارچه چه‌كانه ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری "براونینگ های پاوه‌ر" و قه‌ناسه‌یه‌كی جۆری "دراگۆنۆڤ" بوو.
هیتله‌ر - ئه‌ڵمانیا
هیتله‌ر، سه‌ركرده‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌وه به‌ناوبانگ بوو كه خولیای هه‌ڵگرتنی چه‌كی به ئاڵون روپۆشكراوی هه‌یه.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه به درێژایی سنوری ئه‌مریكا و مه‌كسیك، سه‌ركرده‌كانی بانده‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، شانازییان به‌وه‌وه كردوه كه چه‌كی ئاڵتونییان هه‌یه، ئه‌مه‌شیان به به‌شێك له كتوری ڤرۆڤایه‌تی زانیووه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و چه‌كانه‌ی به ده‌ست دروستكراون نه‌ك له كارگه‌كان.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی پرسیاری گۆڤاری ناوبراو ئه‌وه‌یه كه سه‌دام، بۆ نمونه، ئه‌و چه‌كه ئاڵتونییانه‌ی له شوێنه گشتییه‌كان به‌ده‌سته‌وه نه‌گرتوه، به‌ڵكو به‌و چه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه ئاسایین و هیچ نه‌خشێكیان تێدا نییه.
له‌بواری زانستیی ده‌رونیشدا گۆڤاره‌كه له‌زاری ده‌رونناسێكه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌میشه سه‌ركرده توندوتیژه‌كان كه به زه‌بری هێز ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه‌ته‌ده‌ست، له‌و باوه‌ڕه‌دان كه هێزی سیاسی له لوله‌ی تفه‌نگه‌وه‌یه، ئه‌و چه‌كه به ئاڵتون روپۆشكراوانه‌ش به به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و پاراستنیشیان به به‌شێكی دانه‌بڕاو له كه‌سایه‌تیی خۆیان ده‌زانن".
به‌وته‌ی ئه‌و ده‌رونناسه، ئه‌و سه‌ركردانه وایانداناوه ئه‌و چه‌كه ئاڵتونیانه ئه‌و هه‌سته‌ی پێداون شوێنكه‌وتویه‌كی زۆری و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان هه‌یه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانن ده‌ست به جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه‌وه بگرن.
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا گۆڤاره سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه مه‌رج نییه هه‌موو سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی جیهان هه‌مان عه‌شقیان بۆ پارچه چه‌كی ئاڵتونی هه‌بێت، ئه‌وه‌تا عیدی ئه‌مین، سه‌رۆكی ئۆگه‌ندا حه‌زی به‌وه‌یه هه‌میشه به پۆشاكی نه‌خشێنراو ده‌ربكه‌وێت، نه‌ك چه‌ك.
PM:06:38:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت