كۆڕه‌ك تیلیكۆم: بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراق نادادپه‌روه‌رانه و زاڵمانه
وێستگه نیوز -
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراقی بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تر به "نادادپه‌روه‌رانه و زاڵمانه'' وه‌سف كرد، به‌ڵێنیشی بە بەشداربووانی دا كه كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به زووترین كات.
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به سزادانی كۆمپانیاكه‌یان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراقه‌وه بڵاوكرده‌وه و و رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه ئاگاداری به‌شداربووان ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراقی فه‌رمانی داوه به بڕینی لێكبه‌ستانه‌وه‌ی نێوان كۆڕه‌ك و كۆمپانیاكانی تر به‌هۆی بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به واژۆكردنی گرێبه‌ستی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری پارێزگاریكردن له ژماره، ئه‌و بڕیاره‌ی كه كۆڕه‌ك به بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه و زاڵمانه‌ی ده‌بینێ به‌رامبه‌ر به مافی به‌شداربووان و كۆمپانیاكه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یانی عیراقی كاتی پێویستی بۆ دیراسه‌تكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاری واژۆكردنه‌كه به كۆڕه‌ك نه‌دا، به‌ڵكو پێویست بوو ده‌سته‌كه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌ڕمی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بكات دوای ئه‌وه‌ی كاتێكی گونجاوی بۆ ده‌ڕه‌خساند بۆ وه‌ڵامی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته".
كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌ڵێت: "هه‌ر جیاوازییه‌ك له بۆچوون له‌نێوان ده‌سته و كۆمپانیاكان پێویسته به ته‌واوه‌تی به‌دوور بێت له تێوه‌گلاندنی به‌شداریوو له‌م جیاوازبینییه و سزادانیان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌به‌رئه‌وه ئێمه واده‌زانین كه بڕیاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن زاڵمانەیه و نادادپه‌روه‌رانه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی عیراقدا نییه، به‌ڵكو ئه‌م ده‌سته‌یه ویستوویه‌تی سزای هاوڵاتیان بدات و بێبه‌شیان بكات له‌م خزمه‌تگوزارییه و زه‌ره‌ر به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نێ له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له چاره‌سه‌ری تری به‌كه‌ڵك بكاته‌وه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه دابنیشێ، به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی بن پێ كردووه و ناوبانگی كۆمپانیاكه‌مانی ناشیرین كردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم خۆی واده‌بینێ كه به‌ئامانج كراوه و له‌پێگه‌ی رووبه‌ڕوو به بڕیاری زاڵمانه‌وه ده‌رهه‌ق به خۆی، خۆی ده‌بینێته‌وه له كاتێكدا وامانده‌زانی هه‌موو جۆره پشتگیرییه‌ك ده‌كرێین، چونكه تاكه كۆمپانیای نیشتمانیی عیراقین و ده‌سته‌كه‌ش هاوپشكی ستراتیژیمانه له كه‌رتی گه‌یاندندا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "به‌م هۆیه‌وه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌داخه‌وه‌یه كه پرسه‌كان به‌م ئاقاره گه‌یشتن و داوای لێبوردن له به‌شداربووانی ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕینه بێ پاساوه‌ی نێوان كۆمپانیاكان و به‌ڵێنیان پێده‌دات كه كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به زووترین كات و ئه‌مه له پێشێنه‌ی كاره‌كانی ده‌بێت".
كۆڕه‌ك تیلیكۆم راشیگه‌یاندووه كه "هیوا ده‌خوازێت كه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنیش له‌م بڕیاره‌یان پاشگه‌زببنه‌وه و فه‌رمان بكه‌ن به دووباره به‌ستانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمپانیاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی عیراقی".
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراق بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆمی سزادا، داواشی له كۆمپانیاكانی ئاسیا سێڵ و زێن و تۆڕه‌كانی تر كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه بپچڕێنن، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانیان.
PM:06:28:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت