هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌هێز ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز -
قایمقامیه‌تی كه‌لار هاوڵاتیانی شاره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به پێی پێشبینیه‌كان له‌مشه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌هێز له ئارادایه و داوایان لێده‌كات ئاگادار و به ئاگابن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه قایقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری كه‌لار و ده‌روبه‌ری ده‌كاته‌وه كه به پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌مشه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌هێز له ئارادایه.
قایمقامیه‌تی كه‌لار ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواتان لێده‌كه‌ین ئاگادار و به ئاگابن به تایبه‌تی ئه‌و خانووانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر چه‌می ڕووباری سیروان و هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵ و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی نزیكن له ڕێڕه‌وی ئاوی لافاو و ناوچه نزماییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "لێره‌شه‌وه هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه تیمه فریاگوزارییه‌كان له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاماده‌باشیدان".
راشیگه‌یاندووه كه "بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش داواتان لێده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه.. قایمقامیه‌تی كه‌لار. 07729969545، 07701573996. به‌رگری شارستانی 115، پۆلیسی 104. شاره‌وانی 07701484231.
PM:05:44:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت