ئاسایش له بازگه‌كان ژن و پیاوێكی ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوز -
ئاسایشی سۆران ده‌ستگیركردنی ژن و پیاوێكی به‌بڕی (255)گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری شیشه راگه‌یاند كه ویستویانه مادده‌ی ھۆشبه‌ر بهێننه ناو ھه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران / هۆبه‌ی بازگه‌كان، توانییان دوو كه‌س كه یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو ده‌ستگیر بكه‌ن كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی سنووری سۆران بوون و به نیاز بوون بێن بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "دوای ده‌ستگیر كردن و پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی 255 دووسه‌د و په‌نجا و پێنج گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری شیشه".
وتیشی: "له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌و دوو كه‌سه دانیان به‌وه نا كه ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رن و به نیاز بوون كه ئه‌م بڕه مادده هۆشبه‌ره له سۆران بڵاوبكه‌نه‌وه".
نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران راشیگه‌یاند كه دوای ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵێنه‌وه كران بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆیان.
PM:05:37:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت