پۆلیسی سلێمانی: تۆمه‌تباری دزینی ئۆتۆمبیلی گه‌شتیارێك ده‌ستگیركرا
تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمه‌تبارێكی بڵاوكرده‌وه كه ئۆتۆمبیلی گه‌شتیارێكی دزی بوو.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد كە گه‌شتیاره‌كه بەبۆنەی جەژنی نەورۆزوە روی لە شاری سلێمانی كردووە و له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه.
راشیگەیاند كە هێزەكانیان توانیویانە لە ماوەیەكی كورتدا دەست بگرن بەسەر ئۆتومبیلەكەدا و دوو تۆمەتباریش دەستگیربكەن و ئۆتۆمبیلەكەش بۆ هاوڵاتییەكە بگەڕێننەوە.
PM:05:25:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت