قاهیره.. كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عیراق، میسر و ئه‌رده‌ن به‌رێوه‌ده‌چێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه له نێوان هه‌ر یه‌ك له عیراق و ئه‌رده‌ن و میسر له قاهیره به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئازاری 2019، له قاهیره‌ی پایته‌ختی مسر كۆبونه‌وه‌ی نێوان عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و شا عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئه‌رده‌ن و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رێوه ده‌چێت، ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئابوری نێوان هه‌رسێ وڵاته.
میدیا عه‌ره‌بیه‌كان بڵاویانکردوه‌تەوە ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه بۆ باسكردنی هاوكاری ئه‌منی و چۆنیه‌تی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری هه‌ر سێ وڵاته به هاوكاری وڵاتانی تری عه‌ره‌بی به تایبه‌ت له بواری بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری.
دوێنێ شه‌ممه لە یەكەمین سەردانیدا بۆ دەرەوەی عیراق، دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، عادل عەبدولمەهدی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و له‌گه‌ڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبۆوه.
PM:02:49:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت