راپۆرتێكی ئه‌مریكی لیره‌ی توركی داده‌ڕمێنێت
وێستگه نیوز-
راپۆرتێكی بانكی (جی بی مورگان)ی ئه‌مریكی به‌های لیره‌ی توركی بەبەهایی
4% له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مركی داده‌به‌زێنێت، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین داروخانی لیره‌ی
توركیه له ماوه‌ی رۆژێكدا له‌و كاته‌ی قه‌یرانی دارایی توركیا ده‌ستی پێكرد له
مانگی ئابی 2018.
ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مریكی بڵاوی كردووەتەوە "ده‌سته‌ی چاودێری
بانكی له توركیا ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌یه‌ك سكاڵا کەلە دژی
بانكه ئه‌مریكیه‌كان تۆمارکراون، کە راپۆرته‌كەی ده‌سته‌ی چاودێری بانكی له
توركیا به "گوماناوی" ناویبردون، کە بۆتە هۆی ئەوەی به‌های لیره‌ی توركی
بۆ زیاتر 4% دابشکێت لە به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی".
ده‌سته‌ی چاودێری بانكی له توركیا ئەوەشی خستەروو لێكۆڵینه‌وه‌یان
ده‌ستپێكردوه له راپۆرتەکەی بانكی (جی بی مورگان)ی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك راپۆرتی
تر كه زیانی گه‌یاندووه به ناوبانگی سیستمی بانكی لە توركیا و بۆته‌هۆی گۆرانكارییه‌كی
گه‌روه له دراوی توركی، ده‌سته‌كه راشیگه‌یاندووه
كه " لێپرسینه‌وه‌ی و كارگێری و دادوه‌ری" ده‌ستپێده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و
رووداوه.
هەرچەندە نوێنەری رۆژهەڵاتی ناوەراستی بانكی (جی بی مورگان)ی ئه‌مریكی
هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە بەڵام
راپۆرته‌ئه‌مریكیەکە بۆتەهۆی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی تورکی به‌رێژه‌ی 4% به‌رامبه‌ر
بە دۆلاری ئه‌مركی، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینی به‌های لیره‌یه له رۆژێكدا له‌وكاته‌ی
له مانگی ئابه‌وه كه‌وتۆته قه‌یرانی دارایی.
بانكی ناوه‌ندی توركیا پلانی هه‌یه ئەمساڵ به گشتی هه‌شت ملیار دۆلار
قه‌رز بكات له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و بانكه‌داراییه‌كانی تر، پلانی ئه‌وه‌شی هه‌یه
تا نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 6.8 ملیار دۆلار لە قەرزەکانی
یان لانیکەمی 80% ئەو رێژەیە بداتەوە.
هـ ـ ب
PM:02:30:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت