250 چەکداری داعش لە نزیکی باغۆز خۆیان شاردووەتەوە


وێستگەنیوز-

روانگەی سووری ئاشكرای دەكات "نزیکەی 250 چەکداری داعش لە ناوچەیەکی سەر بە باغۆز خۆیان حەشارداوە".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە روانگەی سووری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە "داعش بە تەواوی لە سووریا کۆتایی نەهاتووە و هێشتا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات چالاکی هەیە".

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشداوە "نزیکەی 250 چەکداری داعش لە ئەشکەوتێکی دەوروبەری باغۆز ماون و ئامادە نین خۆیان رادەست بکەن.

روانگەی سوری وتوشیەتی "لەبارەی دیلەکانی ژێر دەستی داعشیش، روانگەی سووری ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دوای رزگارکردنی دوایین پێگەی داعش ئێستا چارەنووسی هەزاران دیلی ژێر دەستی داعش دیار نییە".

ئەمەش لەكاتێكدایە کە 23/3/2019 ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رزگاركردنی باغۆز و سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر داعش راگەیاند.

هـ ـ ب


PM:12:07:24/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو