له نووسراوێكی ده‌زگای كۆمسیۆنی
راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراق كه به ژماره (6/ت/2/2634 بەرواری 28-2-2019) کە له 20ی ئازاری 2019 ده‌رچووه، تیایدا هاتووه: "به‌هۆی پێشێلكاری كۆمپانیای كۆڕه‌ك له به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تپێدان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل و به دیاریكراوی ماده‌ی 19 كه تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی ده‌سته بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی تایبه‌ت به پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پارێزگاری ژماره له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هۆڵه‌ندی PortingXs ی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه بۆ جێبه‌جێكرنی ئه‌و پرۆژه گرنگ و زیندووه‌ی بازاڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق".
ده‌شڵێت: "ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌سیر و ئاسیاسێڵ له رۆژی 2019/3/17 دوای وه‌رگرتنی تێبینییه‌كانی كۆمپانیاكان له‌ناویاندا كۆمپانیای كۆڕه‌ك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ریان ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه و ئاماژه‌یه بۆ ناجددیه‌تی كۆمپانیای ئاماژه‌پێكراو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی گرێبه‌سته‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست ئاسته‌نگ بۆ پرۆژه‌كه دروست ده‌كه‌ن و پێشێكاری رێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تپێدان ده‌كه‌ن".
له نووسراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه "به‌وهۆیه‌وه بڕیاردرا په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیاكانتان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ رابگیرێت له به‌رواری 24ی ئازاری 2019 بۆ ئاگاداریتان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمپانیاكانتان به‌رپرسیارێتی هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی و داراییتان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
بەپێی رێنمایی کۆمسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندنی عیراقی کە لە هەفتەی رابردوودا بڵاوکرایەوە، رێنمایی دا بە سەرجەم تۆڕە پەیوەندییەکانی عیراق کە تاوەکو 24/3/2019 پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک ببچڕێنن، ئەمڕۆش کە کۆتا رۆژی مۆڵەتەکە بوو ڕێنماییەکە جێبەجێکراوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتبوو، هەردوو وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش ئاگاداركراونەتەوە لەرۆژی 24ی ئەم مانگەوە، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بپچڕێنن، کۆمپانیای راگیراویش تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوةتەوە.
هــ. ر
AM:09:51:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 14988
جار خوێنراوه‌ته‌وه