سەرۆکی چیک: تورکیا هاوپەیمانی ڕاستەقینەی داعشە


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری چیک ڕایدەگەێنێت "حکومەتی تورکیا هاوپەیمانی ڕاستەقینەی داعشە، هەربۆیە هێرش دەکاتە سەر کوردەکان".

ماڵپەری ئەهرامی میسری بڵاوی کردووەتەوە کە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە میلۆس زیمان، سەرۆک کۆماری چیک لە لەوتارێکدا لە ناوچەی کارلۆڤی ڤاری لە چیک، باسی پشتیوانی تورکیای بۆ داعش کردووە.

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەرەکە میلۆس زیمان پرسیاری لێکراوە دەربارەی هۆکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان، لە وەڵامدا زیمان ڕایگەیاندوە "تورکیا هاوپەیمانی ڕاستەقینەی داعشە و لەگەڵ داعش ئامانجی هاوبەشیان لەناوبردنی کوردەکانە کە بونەتە هۆی مەترسی لەناوچونی داعش".

سەرۆک کۆماری چیک باسی لەوەکردوە "تورکیا هاوکاری مادی و لۆجیستیکی داعش و گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەکات، کە بەشێکی زۆری خاکیان لە سوریا و عێراق داگیرکردبوو، ئەوەش بۆ هەناردەکردنی نەوتی ژێر دەستی داعش و ئەو گروپە تیرۆریستانە".

سەرۆک کۆماری چیک وتوشیەتی "سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی ئەردۆغان، تورکیای کردوە بە دەوڵەتێکی توندڕەوی ڕادیکاڵی و لە وڵاتێکی دیموکراسییەوە کردویەتی بە وڵاتێکی خاوەن ئایدیۆلۆژیی توندوتیژ و کە یارمەتی گروپە تیرۆرستییەکان دەدات".".

هـ ـ ب


AM:08:48:24/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 5040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو