"سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌دات"


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێکی ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق لە فراکسیۆنی‌ پارتی‌ رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر دەرکردنی‌ هێزەکانی‌ پەکەکە لە قەزای‌ شنگال دەدات.


شیروان جەمال، پەرلەمانتاری‌ فراکسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە کۆنفڕانسێکی‌ رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ نەوزاد هادی‌، پارێزگاری‌ هەولێر رایگەیاند: "هێزەکانی‌ پەکەکە لایەنی‌ عیراقی نین و بوونیان لە شنگال نایاساییە".

راشیگەیاند: "سبەینێ لە دانیشتنەکەی‌ پەرلەماندا هاوکات لەگەڵ دەنگدان لەسەر دورخستنەوەی‌ پارێزگاری‌ نەینەوا و جێگرەکەی‌ لە پۆستەکەیان دەنگیش لەسەر دەرکردنی‌ هێزەکانی‌ پەکەکە دەدرێت لەشنگال و ئەو ملیشیایانەی‌ لە پارێزگای‌ نەینەوا بڵاوەیان پێکراوە".

روونیشیکردەوە، پێشنیازەکەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌، لەبارەی‌ دورخستنەوەی‌ پارێزگاری‌ نەینەوا و جێگرەکەی‌ لە پۆستەکەیان بەهۆی‌ رووداوەکەی‌ موسڵەوە گەیشتووەتە پەرلەمان و سبەینێش دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، لیژنەی‌ لێکۆڵینەوەی‌ پەرلەمانی‌ بۆ رووداوەکەی‌ نەینەوا لەگەڵ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ عیراق لەبارەی‌ پێشنیازەکەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ کۆبوونەتەوە و ئاماژەیان بە بڵاوبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ ئیداری‌ و دارایی و کەمتەرخەمییەکان کرد لە پارێزگاکە.


PM:08:41:23/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو