ناوی پایته‌ختی كازاخستان گۆڕا
وێستگه نیوز –
له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك كۆمار، ناوی پایته‌ختی كازاخستان له ئاستانا-ه‌وه بۆ نوورسوڵتان گۆڕا.
له ماوه‌كانی رابردوودا قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ سه‌رۆك كۆماری كازاخستان پێشنیازی كردبوو ناوی ئاستانا-ی پایته‌خت بگۆڕێت بۆ ناوی یه‌كه‌می نوورسوڵتان نازاربایێڤ، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش پشتگیری ئه‌و پێشنیازه‌ی كرد و پڕۆژه یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.
قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ سه‌رۆك كۆماری كازاخستان، رایگه‌یاند كه پڕۆژه یاسای په‌یوه‌ندیدار به گۆڕینی ناوی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له ئاستاناوه بۆ نوورسوڵتان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
دوای ئه‌وه‌ی 19ی ئه‌م مانگه نوورسوڵتان نازاربایێڤ سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران بوو به سه‌رۆك كۆمار.
PM:02:28:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت