نوێترین زانیاری دەربارەی ڕوداوەکەی موسڵ


وێستگەنیوز-

پارێزگاری موسڵ ڕایدەگەێنێت "ئەو کەسەی کە بەڕێوبەری ناوچە گەشتیارییەکەی موسڵ بوە هەڵهاتوە و چارەنوی نادیارە".

نەوفەل عاكوب پاریزگاری نەینەوا بەمیدیاکانی رایگەیاندوە "بەڕێوەبەری ناوچەی گەشتیاری موسڵ ئێستا لەشاری دهۆكە، باس لەوەش دەكرێت بەرەو وڵاتی توركیا رۆیشتووە و چارەنوسی نادیارە، هەروەها تا ئێستا ٩ کەس لەسەر ئەو ڕوداوە دەستگیرکراوان".


نەوفەرل عاكوب  ئاماژەی بەوەداوە "بەڕێوەبەری دوورگەی گەشتیاری موسڵ پابەندی ئەو راسپاردانە نەبووە، كە سەبارەت بەبەرزی ئاستی ئاوەكە دەركراون‌و فەرمانەكانیشی جێبەجی نەكردووە".


رۆژی پێنج شەممە لەناوچەیەكی گەشتیاری موسڵ، بەلەمێكی گواستنەوە لەروباری دیجلە وەرگەڕاو بەو هۆیەوە چەندین كەس ژێرئاوكەوتن‌ و نزیكەی 100 كەس خنكان‌و چارەنووسی دەیان كەسی تریش نادیارە.

بەپێی نوێترین زانیارییەکانیش "تا ئێستا لەلایەن تیمەکانی گەڕان و پشکنینەوە تەرمی ٩٩ کەس دۆزراونەتەوە و هەروەها

٥٥ کەسیش رزگار کراون".

بەرپرسی وتەی بەرپرسئ تیمی گەڕان و پشکینەکانی ڕوداوەکە ڕایگەیانداوە "بەپێی سکاڵاکان ناوی ٦٧ کەسمان پێگویشتوە کە هێشتا نەدۆزرانوەتەوە و تا ئێستاش پڕۆسەی گەڕان بەدوای تەرمەکان بەردەوامە".

هاوكات محەمەد كەربولی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، لەسەر كارلابردنی پاریزگاری نەینەوا چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ، داوشی كرد ئەو كەسەی لەشوێنی ئەو دادەنرێت كەسێك بێت لە گەندەڵی تێوەنەگلابێت و گوێرایەڵ و لەژێردەستی گرووپە چەكدارەكانیش نەبێت .

رۆژی هەینی عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق فەرمانێكی دیوانی دەركرد بۆ پێكهێنانی شانەی قەیرانەكان لەپارێزگای نەینەوا، كە خۆی سەرپەرشتی دەكات ، خانەكەش كاری بریتی دەبێت لەراییكردنی ئەركە جێەبجێكارییەكانی پارێزگاكە، هەروەها بەفەرمیش داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە پارێزگاری موسڵ و جێگرەکەی لە پۆستەکانیان دەربکات".

هـ ـ ب


PM:12:34:23/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت