گروپی موزیكی لوڕ به‌شداری ڤیستیڤاڵی‌ بابل بۆ رۆشنبیری‌ و هونه‌رییه‌ جیهانییه‌كان ده‌كات


وێستگه‌ نیوز -
گروپی موزیكی لوڕ وه‌ك تاكه‌ به‌شداری كورد بانگهێشتی ڤیستیڤاڵی‌ بابل بۆ رۆشنبیری‌ و هونه‌رییه‌ جیهانییه‌كان ده‌كرێت و چه‌ندین و چالاكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

هاژه‌ باست حه‌مه‌ غه‌ریب به‌رپرسی راگه‌یاندنی گروپی موزیكی لوڕ به‌وێستگه‌ نیوزی وت: "گروپی موزیكی لوڕ وه‌ك تاكه‌ به‌شداری كورد بانگهێشتی ڤیستیڤاڵی‌ بابل بۆ رۆشنبیری‌ و هونه‌رییه‌ جیهانییه‌كان و وه‌ك به‌شدارێكی میهره‌جانه‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌رشی سور پێشوازیان لێده‌كرێت و چالاكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".

هاژه‌ باست حه‌مه‌ غه‌ریب ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌ دروشمی هه‌موومان بابلیه‌كانین ئێواره‌ی رۆژی 21ی ئازار له‌ شانۆی میژوویی له‌ شاری بابل هه‌شته‌مین ڤیستیڤاڵی‌ بابل بۆ رۆشنبیری‌ و هونه‌رییه‌ جیهانییه‌كان به‌ پێشوازیكردنی میوانه‌كان و به‌شدارانی میهره‌جانه‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌رشی سور ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".

به‌رپرسی راگه‌یاندنی گروپی موزیكی لوڕ وتی‌: "ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ كه‌ رێكخراوی یونسكۆ رێكی خستوه‌ له‌م ساڵدا دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق چاودێری ڤیستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كات و هه‌ر 10 رۆژه‌كه‌ پێشوازی میوانانی عه‌ره‌ب و بیانی ده‌كات".

ئه‌وه‌شی‌ ختسه‌ڕوو كه‌ "له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا سینه‌ماكاران و شاعیر و ئه‌كته‌ر و موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی تر به‌شداری ده‌كه‌ن، چالاكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت و چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی عه‌ره‌بی و جیهانی تێدا نمایش ده‌كرێت".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی میسڕ و لوبنان و كوه‌یت و عه‌مان و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و سعودیه‌ و تونس و مه‌غریب و جه‌زائیر و یه‌مه‌ن و توركیا و ئێران و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ به‌شداران و میوانان به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌ كوردستانیشه‌وه‌ گروپی موزیكی لوڕ وه‌ك تاكه‌ به‌شداری كورد به‌ بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی به‌شداری ڤیستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن و چالاكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.


AM:10:41:23/03/2019






ئه‌م بابه‌ته 3676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت