نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی ئازاری‌ 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 500 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 137 هه‌زار دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 158 هه‌زار و 500 دیناره‌".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ 100 لیره‌ی توركی به‌ 23 هه‌زار دیناره‌ و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ نۆ هه‌زار و 250 دیناره‌.


AM:09:57:23/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت