سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له پۆسته‌كانیان ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوز –
به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و به فیرۆدانی سامانی ده‌وڵه‌ت و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری موسڵ و جێگره‌كانی له پۆسته‌كانیان ده‌كات.
له نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی كردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوایكرد پارێزگاری موسڵ و جێگره‌كانی له پۆسته‌كانیان دووربخرێنه‌وه.
له نامه‌كه‌دا هاتووه "به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان به‌ئاشكرا و به فیرۆدانی سامانی ده‌وڵه‌ت و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و به‌پێی ماده‌ی 7/ هه‌شت /2 كه ده‌ڵێت (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك وه‌زیران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پارێزگار له پۆسته‌كه‌ی لاببات) و ماده‌ی 38 كه ده‌ڵێت: "حوكمی لابردنی پارێزگار به‌سه‌ر جێگره‌كانیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت)، پێشنیارتان بۆ ده‌كه‌م پارێزگاری نەینەوا و جێگره‌كانی له پۆسته‌كانیان دووربخه‌نه‌وه".
رۆژی هه‌ینیش سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانێكی ده‌ركرد بۆ پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یران له پارێزگای نه‌ینه‌وا به سه‌رۆكایه‌تی خۆی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شانه‌كه كاروباره‌كانی پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
رۆژی پێنجشه‌ممه له‌كاتێكدا خه‌ڵكی بۆ گه‌شت و سه‌یران ڕوویان له به‌شی باكوری ڕووباری دیجله كردبوو له شاری موسڵ، به‌له‌مێك له‌ناو ڕووباره‌كه‌دا به ده‌یان سه‌رنشینه‌وه ژێرئاوكه‌وت.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی نه‌ینه‌وادا خنكان گه‌یشتووه‌ته 120 كه‌س و، تا ئێستا به ده‌یان كه‌س بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ك توانراوه 55 كه‌س ڕزگاربكرێت.
AM:08:22:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت