حه‌سه‌ن رۆحانی بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد

‌بەرهەم ساڵح و حەسەن رۆحانی

وێستگه‌ نیوز ـ

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌بۆنه‌ی رووداوی نوقمبوونی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییانی دوێنێی رووباری دیجله‌ له‌ موسڵ، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد.


له‌ نامه‌كه‌ی رۆحانیدا هاتووه‌: "رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوە لە روباری دیجلە، کەبووە ھۆی گیان لەدەستدان و بریندار بوونی دەیان ھاوڵاتی عیراقی زۆر دڵگرانی کردین".


ده‌شڵێت: "لەو بارەیەشەوە سەرەخۆشی لە بەرێزتان و حکومەت و گەلی عیراق و بەتایبەتی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و لە خودای گەورەیش داواکارم کە قوربانیان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبووری کەسوکاریشیان بداتەوە.


ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21ی‌ ئازاری‌ 2019 له‌ دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری‌ موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله‌ یه‌ختێك به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هاوڵاتییه‌وه‌ ژێرئاوكه‌وت و وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا 100 هاوڵاتیی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 55یش رزگاركران، دواتر سه‌رۆك وه‌زیران سێ رۆژ ماتمه‌مینی گشتیی راگه‌یاند.


هــ. ر


PM:09:27:22/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 9732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت