ئاماری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی موسڵ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه‌ی موسڵ 71 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 55 كه‌س رزگار كراون و كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن.
لیوا سه‌عد معه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه‌ی موسڵ 55 كه‌س رزگاركراون كه 19یان منداڵن".
وتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا 71 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن".
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری ئه‌و رووداوه ئه‌وه‌بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی چوونه‌ته‌سه‌ر یه‌خته‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك ژێرئاوكه‌وت.
دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی موسڵ هۆشداری دا له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی روباری دیجله به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌نداوی موسڵ.
PM:09:04:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 11700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت