ئافره‌تێك به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند كه سه‌ر رێگای هاملتۆن ئافره‌تێك به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردێك گیانی له‌ده‌ست دا.
رائید سه‌عدون هاودیانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 كاتژمێر شه‌شی ئێواره، پۆلیسی ره‌واندز ئاگادار كرانه‌وه به بوونی رووداوێكی گیان له ده‌ست دان.
رائید سه‌عدون هاودیانی ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه له ئه‌نجامی هاتنه خواره‌وه‌ی به‌ردێك له رێگای هاملتۆن گوندی رێزانۆكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی وه‌رتێ روویداوه".
وتیشی: "به‌رده‌كه به‌ر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتی حسێن ئیبراهیم ئه‌بابكر له‌دایكبووی 1971 كه‌وتووه و له ئه‌نجامدا ئافره‌تێكی سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه هاوسه‌ری بووه گیانی له ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئافره‌ته‌كه ناوی شه‌مام قادر ئه‌بابكر و له‌دایكبووی ساڵی 1975 بووه".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند كه رێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
PM:08:44:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت