به‌وێنه‌... ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵای‌ عیراق و هه‌رێم له‌ دوكان جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزیان كرد


وێستگه‌ نیوز -
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵای‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزیان به‌ڕێكرد.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ عه‌لی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌ له‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان.

له‌ وێنه‌كاندا هه‌ریه‌ك له‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، لاهور شێخ جه‌نگی‌ به‌رپرسی‌ ئاژانسی‌ پاراستن و زانیاری‌ – زانیاری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ تر ده‌ركه‌وتوون.



PM:08:32:21/03/2019


















































ئه‌م بابه‌ته 37576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو