تره‌مپ: كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا دان به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا بنێت
دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كاتی ئه‌وه‌یه وڵاته‌كه‌ی دان به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریادا بنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "دوای 52 ساڵ كاتی ئه‌وه هاتووه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دان به سه‌روه‌ری ته‌واوی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا بنێت كه گرنگییه‌كی ستراتیژی و ئه‌منی زیندووی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌یه".
52 ساڵ پێش ئێستا و به‌دیاریكراوی له‌ساڵی 1967 له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا،ئیسرائیل ده‌ستی گرت به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریادا.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان ڕووبه‌ری 1800 كیلۆمه‌تره، 1200 كیلۆمه‌تری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش ده‌یان ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی گرنگی ستراتیژییه‌وه ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری به‌رزاییه‌كانی جۆلان نه‌بووه.
PM:08:15:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت