عادل عه‌بدول مه‌هدی: ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی موسڵ بكرێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له نزیكه‌وه چاودێری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه‌ی موسڵ ده‌كات و فه‌رمانی كرد ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران به خه‌م و په‌ژاره‌وه چاودێری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێك له دوورگه‌ی گه‌شتیاری شاری موسڵ ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه 10 كه‌سی بێ‌تاوان
له پیاو و ژن و منداڵ گیانیان له ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوو كه سه‌رۆك وه‌زیران داوایكرد هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌هانای قوربانییانه‌وه بچن و چاودێری پرۆسه‌ی رزگاركردن و ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له‌و رووداوه‌دا زیانیان پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان كردووه و فه‌رمانی كردووه ده‌سته‌به‌جێ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا راپۆرتێكی پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بێت و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌ختێك له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله ژێرئاوكه‌وت كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری زۆری تێدابوو.
به‌پێی دواین زانیاریش كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكردووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 55 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
PM:06:39:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت