له به‌ریتانیا هێرشكرایه سه‌ر پێنج مزگه‌وت
وێستگه نیوز –
شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری بێرمینگهامی به‌ریتانیا هێرش كرایه‌سه‌ر پێنج مزگه‌وت.
تۆڕی هه‌واڵی BBCی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو‌و و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێنج مزگه‌وت له شاری بێرمینگهام هێرشی تێكده‌رانه‌یان كرایه‌سه‌ر.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌پێی راپۆرته‌كان پیاوێك كه چه‌كوشێكی گه‌وره‌ی پێبووه له سه‌عات 2:30 ده‌قیقه‌ی دوای نیوه‌شه‌ودا په‌نجه‌ره‌كانی سه‌نته‌ری ئیسلامی شكاندووه.
دوای 45 ده‌قیقه‌ش پۆلیس له هێرشكردنه‌سه‌ر پێنج مزگه‌وتی تر یاخود سه‌نته‌ری ئیسلامی تر ئاگادار كرانه‌وه كه دواهه‌مینیان سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بووه.
ماجید مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری بێرمینگهان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئه‌و زیانانه ده‌ركه‌وتوون كه به سه‌نته‌رێكی ئیسلامی گه‌یشتوون.
لای خۆیه‌وه ساجد جاڤید وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه به‌بینینی ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه دژی ژماره‌یه‌ك مزگه‌وت نیگه‌ران بووه.
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان ده‌كات".
وتیشی: "با راشكاوانه بم، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا شوێنی ره‌فتاری رقلێبوونه‌وه نابێته‌وه و هیچ كه‌سێك قبوڵی ناكات".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، هێرشه‌كان له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه له دره‌نگانی دوێنێ شه‌ودا ئه‌نجامدراون و به‌هۆیانه‌وه، حه‌وت په‌نجه‌ره و دوو ده‌رگای چوار مزگه‌وت شكێنراون.
ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر مزگه‌وته‌كانی به‌ریتانیا دوای هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری كریس چێرچی وڵاتی نیوزله‌ندا دێت كه تیایدا 50 نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 50 دیكه‌ش به‌رینداربوون.
PM:06:07:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت