له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری موسڵ یه‌ختێك ژێرئاو كه‌وت
وێستگه نیوز –
له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری شاری موسڵ یه‌ختێك ژێر ئاو كه‌وت و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 45 كه‌س خنكان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌رگری شارستانی شاری موسڵ رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك ژێرئاوكه‌وت.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "یه‌خته‌كه 50 سه‌رنشینی له‌سه‌ر بووه كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵ بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كاتێك یه‌خته‌كه گه‌یشتووه‌ته قوڵایی ئاوه‌كه ژێرئاو كه‌وتووه و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه: "تا ئێستا ته‌رمی 45 كه‌س له رووباری دیجله ده‌رهێنراون و پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانی تردا به‌رده‌وامه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری موسڵه‌وه رایگه‌یاند كه كارمه‌ندانی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر یه‌خته‌كه بوون به نزیكه‌ی 100 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی خێرایی ئاوه‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاسته‌كه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و هاوڵاتیانه‌ی ژێرئاوكه‌وتن، له رووباره‌كه ده‌رهێنراونه‌ته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی موسڵ هۆشداری دا له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی روباری دیجله به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌نداوی موسڵ.
تۆڕی BBCی به‌ریتانی له زاری عه‌لی هاشمی په‌یامنێریه‌وه بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌و یه‌خته زۆری ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه بووه كه چوونه‌ته‌سه‌ر یه‌خته‌كه.
<
PM:04:56:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت