فەیسبوك رونیدەكاتەوە بۆچی ڤیدیۆی راستەوخۆی هێرشبەرەكەی نیوزلەندای رانەگرت


وێستگەنیوز-
كۆمپانیای فەیسبوك ئاشكرای كرد كە بۆچی نەیتوانیوە ڤیدیۆی راستەوخۆی هێرشبەرەكەی نیوزلەندا رابگرێت، كە بریۆنت تارنت لە كاتی هیرشێكی توندرەوانە بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری تشیرتشی نیوزلەندا بەكاریهێنا.

كۆمپانیا ئەمریكیەكە لە راگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد "دامەزراوەی فەیسبوك نەیدەتوانی ڤیدیۆی هێرشبەرەكەی نیوزلەندا بەربەستبكات، لەبەر ئەوەی راگرتنی ڤیدیۆی راستەوخۆ لە سیستمی فەیسبوكدا كارا نیە".

لە راگەێندراوەكەدا فەیسبوك ئەوەشی خستۆتەروو "بەردەوام دەبن لە روبەروبونەوەی گوتاری رەگەزپەرستانە لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی، تەئكیدیش دەكاتەوە بەهەموو توانایانەوە كار دەكەن بۆ دژایەتیکردنی ئەو دیاردەیە".

بریۆنت تارنت لە ڤیدیۆیەكی راستوخۆ كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك كردبویەوە لەسەرەتاوە تا تاكۆتایی  دیمەنی هێرشێكی چەكداری بۆ ناو مزگەوتێك پیشاندەدات، هێرشەكە بەشێوەیەكی هەرەمەكی نوێژخوێنانی مزگەوتەكە دەداتە بەر دەستدڕێژی گولە.

دوای روداوەكەش چوارشەممەی رابردوو جاسیندا ئەردیرن سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا داوای بەرەیەكی یەكگرتووی كرد لە پێناوی"روبەروبونەوەی ئەو تاوانە".

بریۆنت تارنت تەمەن 28 ساڵ تۆمەتباركرا بە رەگەزپەرستی و باوربوون بە بەرزی سپی پێست بەسەر ئەوانیتردا و كوشتنی 50 كەس لە نوێژخوێنانی هەردوو مزگەوتی نور و لینیود لە شاری كرایست تشیرتش.

هـ ـ ب


AM:11:27:21/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 14560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو