ڤیدیۆ.. کەشتییەکی گوێزەرەوە بە ٢ هەزار ئۆتۆمبێلەوە ژێر ئاو کەوت


وێستگەنیوز-
کەشتییەکی گوێزەرەوەی ئیتاڵی کە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی هەڵگرتبو ژێرئاوکەوت.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب لەناوەڕاستی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، كەشتییەكی گوێزەرەوە ئیتالی  بەناوی "ئارگونوت" ژێرئاوكەوتوە ، كە دوو هەزار ئۆتۆمبیلی هەڵگرتووە، ئەویش بەهۆی تەقینی یەکێک لە خەزانە گازییەکانی نێو کەشتییەکەوە.

هاوکات پێگەی "موتوری"ی ئیتالی دەربارەی روداوەکە ئاماژەی بەوەداوە "كەشتییەكە لەزەریای ئەتڵەسی ژێرئاوكەوتووە، كە لەفەرەنساوە بەرەو بەرازیل رۆشتووە".

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە "چوار لەو ئۆتۆمبیلە پۆرشانەی لەناو كەشتییەكە ژێرئاوكەوتوون لەجۆری 911 جی تی 2 ئار ئێس، كە نرخی هەر یەكێكیان 300 هەزار دۆلارە وهەروەها چەند ئۆتۆمبیلێكی ئۆدی ئای 3 و ئای 5 و ئار ئێس 4 و ئار ئێس 5 و كیو 7 تێدا بووە لەگەڵ چەند ئۆتۆمبیلێكی تری جۆری كایمان و ب كستر و كایان، كە هەموویان ئۆتۆمبیلی گرانبەهان".
هـ ـ ب



 


AM:09:35:21/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 16400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت