هاتوچۆی سلێمانی نۆ رێنمایی ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كات
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌پێناو پاراستنی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی هاتوچۆ نۆ رێنمایی ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی چەند رێنماییەکی تایبەت بە چەند ڕۆژی داهاتوی ڕۆژانی نەورۆز بڵاوکردووەتەوە.
رێنماییه‌كانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ بۆ شۆفێران:
* به‌كارهێنانی شانی رێگا (سه‌رخۆڵ) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی قورسی یاسایی ده‌بێته‌وه.
* شۆفێریكردن له ژێر كاریگه‌ری مه‌ی قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
* ئاڕاسته‌ی رۆیشتن و هاتنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قام و رێگا و بانه‌كان وه‌ك رۆژانی ئاسایی ده‌بێت، واته رۆیشتنی ئۆتۆمبێل به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه قه‌ده‌غه‌یه، جگه له تونێلی پێشڕه‌و ئه‌مه‌ش له ژێر چاودێری و رێنمایی مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆی سلێمانییدا ده‌بێت.
* به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره بۆ چوون بۆ سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
* ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه به لاساری و سه‌ركێشی و كه‌مته‌رخه‌می شۆفێری ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌هۆی دروستكردنی گرفت و ئاسته‌نگی بۆ شۆفێرانی دیكه، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
* پێویسته شۆفێران په‌یوه‌ست بن به خێرایی دیاریكراو له‌سه‌ر شه‌قام و رێگا و بانه‌كانی ده‌ره‌وه.
* سواربوونی سه‌رنشین و منداڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلی دوا به‌تاڵ و شوێنی نه‌شیا‌و قه‌ده‌غه‌یه.
* پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن.
* داواكارین له هاوڵاتیان و شۆفێران له كاتی دروستبوونی هه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ و گرفت و ئاسته‌نگی هاتوچۆییدا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژماره (188) ی كۆنترۆڵی هاتوچۆوه بكه‌ن، تاوه‌كو به‌زووترین كات هاوكاری هاتوچۆییتان پێبگات.
هـ ـ ب
AM:08:35:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت