پۆلیسی گه‌رمیان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گرت
فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌لار ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كه‌له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه دزرابوو.
پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایەلای پۆلیس کە لەناو بازاڕی کەلار ئۆتۆمبێلەکەی لەجۆری جێب واز دزراوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون ئەمشەوی چوارشەمە مەفرەزەکانی 104 لەگەڕەکی حەمەی کەریمی قەزای کەلار دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت لەکاتێکدا بۆئەوەی نەناسریتەوە رەنگی ئۆتۆمبێلەکەیان گۆڕیبوو لەهەمان جێگا تۆمەتباریان دەستگیرکرد، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 444 بەندکراوە".
هــ. ر
PM:11:34:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت