عەلاوی: نەورۆز دەرفەتێکە بۆ تواندنەوەی بەستەڵەكی نێوان بەغدا و هەولێر

‌ئەیاد عەلاوی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنییە رایگه‌یاند، "جەژنی نەورۆز دەرفەتێکە بۆ قوڵكردنەوەی بنەماكانی برایەتی و پێكەوەژیانی هاوبەش لەنێوان رۆڵەكانی گەلەكەمان و تواندنەوەی بەستەڵەكی ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر".


لە راگەیه‌ندراوێکدا، ئەیاد عەلاوی رایگەیاند، "كەشی ئەمڕۆ بۆ بەهێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكلاكردنەوەی سەرجەم كێشەكان و بەهێزكردنی پرەنسیپی هاوبەش بەپێی دەستوور، گونجاوە".

راشیگەیاندووە "بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی كورد و سەرجەم عیراقییەكان دەكەین".

سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنییە ئاماژەی بەوەشکرد "كاتێك یادی نەورۆز دەكەینەوە، یادی خەبات و قوربانیدانی گەلەكەمان لە كوردستان و واتاكانی‌ برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی نێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراق دەكەینەوە، لەپێناو پاراستنی دەستكەوتە باڵاكانی نیشتمان".

هــ. ر


PM:09:44:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو