تره‌مپ: ئه‌مشه‌و كۆتایی به داعش له سوریا ده‌هێنین
دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوز ـ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر دواین مۆڵگه‌ی رێكخراوی داعش له سوریادا.
كه‌ناڵی "CBS news"ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، 400 سه‌ربازی ئه‌مریكی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌مێننه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه له كاتێكدایه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان نزیكبوونه‌ته‌وه له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری به‌سه‌ر داعشدا.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند، به مه‌به‌ستی كێوماڵكردنی ناوچه رزگاركراوه‌كان، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش راگرتووه، كه خۆیان له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌نگی باغۆز حه‌شار داوه.
دوێنێ سێشه‌ممه، هه‌سه‌ده، توانی دواین هێڵی به‌رگری داعش تێكبشكێنێت، كه له كه‌مپی باغۆز درووستیان كردبوو.
هــ. ر
PM:08:45:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت