وێستگه نیوز ـ
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی پێداگره له زه‌مانه‌تكردنی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه ئابوری و سیاسییه‌كان، و پێداگره له‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، كابینه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، و خزمه‌تگوزای یه‌كسانی هه‌موو خه‌ڵك بێت.
لاهور شێخ جه‌نگی، له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت: "با پێكه‌وه، نه‌ورۆز له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، و له ماڵ به ماڵی كورده‌واری پیرۆز بكه‌ین. با پێكه‌وه، یادی هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌رز رابگرین كه به درێژایی مێژووی پڕ هه‌وراز و نشێوی گه‌له‌كه‌مان، نه‌یانهێشتوه ئاگری نه‌ورۆز و هیوای نوێبوونه‌وه، بكوژێته‌وه و له‌ناوبچێت، به‌ڵكو به گیانی خۆیان, كورد و هیوای دوارۆژێكی گه‌شتریان پاراستوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "یه‌كێتیی نیشتمانیی پێداگره له زه‌مانه‌تكردنی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه ئابوری و سیاسییه‌كان، و پێداگره له‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، كابینه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، و خزمه‌تگوزای یه‌كسانی هه‌موو خه‌ڵك بێت، و له پێناو دابینكردن و پارێزگاریكردن له ژیانێكی ئاسوده‌ی پڕ ده‌سكه‌وت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خه‌بات بكات".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
خوشك و برایانی به‌ڕێز
پارێزه‌رانی نه‌ورۆز و كوردایه‌تی
با پێكه‌وه، نه‌ورۆز له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، و له ماڵ به ماڵی كورده‌واری پیرۆز بكه‌ین. با پێكه‌وه، یادی هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌رز رابگرین كه به درێژایی مێژووی پڕ هه‌وراز و نشێوی گه‌له‌كه‌مان، نه‌یانهێشتوه ئاگری نه‌ورۆز و هیوای نوێبوونه‌وه، بكوژێته‌وه و له‌ناوبچێت، به‌ڵكو به گیانی خۆیان, كورد و هیوای دوارۆژێكی گه‌شتریان پاراستوه.
نه‌رۆزی ئه‌مساڵ، نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنه‌كانه. به پشتیوانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژئاوای كوردستان، تیرۆریستان و دوژمنانی گه‌ل و دنیا, تێكشاون، و له كوردستانی باشوریش، داگیركه‌ران هێزی داگیركاری و جورئه‌تی قڕكردنیان نه‌ماوه. و ئه‌فسانه‌ی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگه، پشتیوانیی زیاتری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان، مسۆگه‌ر كردوه.
بۆیه به هه‌مان گوڕ و تینی خه‌بات و به‌رگرییه‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی پێداگره له پاراستنی ئاسایش و ناسنامه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، و به‌پشتبه‌ستن به ده‌ستور و یاسا و سودوه‌رگرتن له هه‌موو توانا و رێكاره گشتی و تایبه‌ت و جه‌ماوه‌رییه‌كان، هه‌وڵی چڕی هه‌یه بۆهه‌رچی زووه ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، گه‌شه‌پێدان و پاراستنیان.
بۆ ناوخۆی هه‌رێمیش، یه‌كێتیی نیشتمانیی پێداگره له زه‌مانه‌تكردنی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه ئابوری و سیاسییه‌كان، و پێداگره له‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، كابینه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، و خزمه‌تگوزای یه‌كسانی هه‌موو خه‌ڵك بێت، و له پێناو دابینكردن و پارێزگاریكردن له ژیانێكی ئاسوده‌ی پڕ ده‌سكه‌وت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خه‌بات بكات.
له ناوخۆی یه‌كێتییش، له‌م نه‌ورۆزی نه‌پساوه‌یی و تێكۆشان و كوردبوونه‌دا، ئامانجی گه‌وره‌مان وایه كه به‌هاری ئه‌مساڵ، به‌هاری نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتیی و، سه‌ره‌تای كۆتایی بێت بۆ قۆناغه سه‌خت و تاڵه‌كانی رابردوو.
نه‌ورۆز و ساڵی نوێتان پیرۆز و هه‌موو رۆژێكتان جه‌ژن و شادی بێت
لاهور شێخ جه‌نگی
نه‌ورۆزی ٢٧١٩
PM:06:54:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 12764
جار خوێنراوه‌ته‌وه