"كوڕی هێلكه‌كه" ئازاد كرا و كۆمه‌كه‌كه‌شی ده‌داته كه‌سوكاری كوژراوه‌كان
ویل كۆنۆلی لەکاتی پێداکێشانی هێلکەکە بە سەری رایزه‌ر ئانینگ
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی نیوزله‌ندا ئه‌و گه‌نجه هه‌رزه‌كاری ئازاد كرد كه رۆژی هێله‌كه‌یه‌كی له سه‌ری سیناتۆرێكی راستڕه‌وی وڵاته‌كه‌یدا شكاند، هه‌رزه‌كاره‌كه به‌نیازه ئه‌و كۆمه‌كه‌ی بۆی كۆكراوه‌ته‌وه، بیدات به كه‌سوكاری موسڵمانه كوژراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ینیی رابردوو.
پۆلیسی ولایه‌تی ڤیكتۆریا-ی ئوسترالیا رایگه‌یاند كه ویل كۆنۆلی هیچ تۆمه‌تێكی ئاراسته نه‌كراوه و بڕیاریانداوه ئازادی بكه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
پیته‌ر گۆردن، پارێزه‌ری ئه‌و گه‌نجه‌ی كه به "كوڕی هێلكه‌كه" ناسراوه، ئاشكرایكرد كه ویل به‌نیاز نییه هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر رایزه‌ر ئانینگ، سیناتۆری راستڕه‌وی وڵاته‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك له‌وانه تۆمار بكات كه داویانه به زه‌ویدا، به‌ڵكو به‌نیازه پاره‌ی ئه‌و كۆمه‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆی كۆكراوه‌ته‌وه، له‌رێی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بیدات به كه‌سوكاری كوژراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ینیی رابردوو.
ویل كۆنۆلی، ئه‌و هه‌رزه‌كاره ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی ئوسترالیایه كاتێك فرایزه‌ر ئانینگ، سیناتۆری راستڕه‌وی وڵاته‌كه‌ی دوای هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا سه‌رقاڵی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی بوو، لێدوانەکەش دوای ئەوە بووە کە ئەو سیناتۆرە پێشتر لێدوانی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه ده‌رده‌بڕیبوو.
ویل كۆنۆلی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بووه پاڵه‌مانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له ئینستاگرام شوێنكه‌وتوانی بۆ 240 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه و زۆرێكیش به پاڵه‌وان وه‌سفیان كرد و چه‌ندین هاشتاگ و دروشمیش به‌ناوی "كوڕی هێلكه‌كه – Egg Boy" له تویته‌ر زۆرترین ده‌ستاوده‌ستی پێكرا.
هه‌ر بۆ پشتیوانیی ئه‌و گه‌نجه، هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ككردن سازكراوه و تائێستا 53 هه‌زار 579 دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وهبوو ئه‌و گه‌نجه پاره كۆكراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی یاسایی له دژی سیناتۆره‌كه به‌كاربهێنێت.
رۆژی هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دورگه‌ی باشوی ئه‌و وڵاته و و 50 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە و دواتریش ده‌ستگیر كرا.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی (برینتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات.
هاوكات لە زانكۆی کانتەبێری کریستچرچ-ی نیوزلەندا، وەکو پشتگیرییەک لە کۆمەڵگەی موسڵمانی ئەو وڵاتە بانگدرا، له‌وكاته‌شدا خوێندکارانی زانکۆكه کۆبوونەوەوە، ئه‌وه‌ش بۆ ڕیزگرتن لە بانگ و پیشاندانی هاوسۆزی لەگەل کۆمەڵگەی موسڵمانانی ئەو وڵاتە.
ژمارەی دانیشتووانی نیوزلەندا نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە و 1%ی دانیشتوانه‌كه موسڵمانن كه ده‌كاته زیاترله 50 هەزار کەس، موسڵمانانی نیوزله‌ندا زۆربەیان پەنابەرن و شانبەشانی مەسیحی و هیندۆس و بوزییەکان له‌و وڵاته ژیان بەسەردەبەن.
PM:01:17:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت