شه‌ڕڤانێكی ئیتالی له شه‌ڕی باغوزدا گیانی له‌ده‌ستدا
لۆرێنزۆ ئۆرسیتی
وێستگه نیوزـ
لۆرێنزۆ ئۆرسیتی، شه‌ڕڤانێكی به‌ره‌گه‌ز ئیتالیی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یه و له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوا مۆڵگه‌ی داعش له گوندی باغوز له خۆرهه‌ڵاتی سوریا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، لۆرێنز-ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ خه‌ڵكی شاری فلۆرێنسا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی توسكانا-ی ئیتالیایه و له ساڵی 2017ه‌وه په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی شه‌ڕڤانانی كورد له‌نێو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا كردوه و شانبه‌شانی ئه‌وان دژی رێكخراوی داعش جه‌نگاوه وه‌ك شه‌ڕی عه‌فرین كه تیایدا روبه‌ڕوی گروپه‌كانی سه‌ربه توركیا بوه‌ته‌وه.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ ئاژانسه‌كه‌ی ئاشكراكردوه كه ئه‌و شه‌ڕڤانه ئیتالییه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باغوز به‌شداریی كردوه.
راشیگه‌یاندوه كه لۆرێنزۆ به خواستی خۆی په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی شه‌ڕڤانانه‌وه كردوه و هیچ كاتێكیش له‌و په‌یوه‌ندیكردنه په‌شیمان نه‌بووه، به‌ڵكو "له‌پێناو ئازادی‌دا خه‌باتی كردوه".
پێشتریش ئه‌و شه‌ڕڤانه ئیتالییه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Il Corriere Fiorentinoی ئیتالی رایگه‌یاندبوو كه پێش ئه‌وه‌ی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به شه‌ڕڤانانی كورد بچێته سوریا، ماوه‌ی 13 ساڵ له چێشتخانه‌كان كاری كردوه.
PM:11:59:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت